ترەمپ بۆ وەزیری بەرگری: نامەوێن بچینە جەنگەوە لەگەڵ ئێراندا

  • 17-05-2019, 00:00
  • +A -A

    ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، سەرۆكی ئەمریكا وەزیری بەرگری وڵاتەكەی بە وەكالەت ئاگادار كردووەتەوە، كە نایەوێت بچنە جەنگەوە لەگەڵ ئێراندا.
    دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكدا نامەیەكی ئاراستەی یاریدەدەرەكانی كردووە، تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە نایەوێت فشارە چڕەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ببێتە جەنگ و ململانێیەكی كراوە.
    بە گوێرەی ڕۆژنامەكە كە لە لێپرسراوەكانی ئیدارەی ئەمریكاوە دەستی كەوتووە، ترەمپ لە هەوڵی كەمكردنەوەی هەژموونی ئێراندایە و لەم ڕۆژانەی دوایدا هەوڵی كەمكردنەوەی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەكانی كردووە لەگەڵ ئێراندا.