هەولێر – ا ه ع
پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم داخست و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووش ناوی ئەو پاڵێوراوانە ئاشكرادەكات.
لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوەكراوە، بەگوێرەی خاڵی (٣) لە بڕگەی یەكەمی ماددەی (٤)ی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم، پێویستە لەماوەی دوو ڕۆژدا لەڕۆژی داخستنی دەرگای خۆپاڵاوتن ناوی ئەو پاڵێوراوانە ڕابگەیەندرێت كە مەرجی یاساییان تێدایە.
ڕوونیشیكردەوە، بەهۆی بوونی دوو ڕۆژی پشوی فەرمی، ڕۆژی یەكشەممە ناوی پاڵێوراوەكان لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ڕادەگەیەنرێت.