عەزاوی بۆ ا ه ع: یاسای نوێی هاتووچۆ دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائع دەستبەجێ جێبەجێ دەكرێت

ناوخۆ
  • 14-05-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    لیوا عامر عەزاوی بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆ، ئەمرۆ سێشەممە، تەئكیدی كردەوە یاسای نوێی هاتووچۆ كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەردرا دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائع دەستبەجێ جێبەجێ دەكرێت.
    عەزاوی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) وتیشی ئەنجومەنی وەزیران دوای هەوڵێكی زۆر یاسای نوێی هاتووچۆی پەسەند كردووە ئەوەش دوای ئەوەی 16 ساڵ بەسەر یاسای ژمارە 86ی ساڵی 2004 تێپەڕی.