عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند ئێمە بەدوای جەنگدا ناگەڕێین و ئەمریکاش دەزانێت جەنگ لەبەرژەوەندی نیە، لەبەرئەوە جەنگ لەنێوان ئەمریکاو ئێران رونادات.
ئەمڕۆ لەمیانەی وتارێکیدا بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی وڵاتەکەی، عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند ئەوان بەدوای شەڕدا ناگەڕێن و ئەمریکاش دەزانێت کە شەڕ لەبەرژەوەندی نیە، لەبەرئەوە شەڕ لەنێوان ئێران و ئەمریکا رونادات.
هاوکات، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران راشیگەیاند ناوەرۆکی ئەو کۆبونەوەیەی ئەمریکا داوایدەکات لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ناگونجێت و داوایەکی ناڕەوایە، لەبەرئەوە "لەئێستادا دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا وەک ژەهر خواردنە"