دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كرایەوە

  • 12-05-2019, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    پەرلەمانی كوردستان لەمڕۆوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردەوە.
    لە رۆژی یەكشەممە 12-5-2019 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و بڕیاریاندا بە كرانەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمرۆوە تاوەكو كاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی 15-5-2019 بەو مەرجانەی كە لە ماددەی پێنجەمی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (1)ـی ساڵی 2005ـی هەمواركراودا هاتووە.