سلێمانی – ا ه ع
لیژنەی چاودێریی بازرگانی ڕایگەیاند، توانراوە دەستبگیرێت بەسەر بڕێكی زۆر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، لە دەرەنجامی گەڕانەكانی خۆماندا و لە ڕێگەی ئەو سكاڵایانەی كە كۆمپانیاكان لەسەر بوونی ئەم كەلوپەلانە تۆماریدەكەن، توانیومانە بە هاوكاریی ئاسایشی ئابوری دەست بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەلوپەلەكان ساختەن و بە ڕێگەی قاچاغ هێنراون و لە پشكنینەكاندا دەرنەچوون.