ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/5/2019 له دوای كۆتایهێنان به پازده‌مین دانیشتنی خۆی، ده‌ستی كرد به كردنه‌وه‌ی شازده‌مین دانیشتنی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 196 په‌رله‌مانتار و ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای هاتوچۆ و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی دوویاسا هێنا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی په‌رله‌مانی به‌حره‌ین بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در و داوای له هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زیران كرد دانیشتنێكی نائاسایی ببه‌ستن بۆ دانانی سنورێك بۆ په‌رله‌مانتارانی به‌حره‌ین.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایكرد میوانداری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان وه‌زیرانی بازرگانی و دارایی و كشتوكاڵ بكرێت بۆ به‌دواداچونی دۆسیه‌ی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جوتیاران.
دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆمپانیاكان ژماره (21)ی ساڵی 1997 دوابخات.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له سه‌ر پڕۆژه یاسای هاتوچۆ به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی به‌رپرسیار له سه‌ر تۆماركردنیان و دیاریكردنی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و سه‌لامه‌تی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پڕۆژه یاسای تانه‌دان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یاسا له ئه‌حكام وبڕیاره‌كانی تایبه‌ت به مولكدارێتی زه‌وی و زار كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌واوكرد و تاوتوێی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای چاپخانه‌كانی میللی ژماره 5ی ساڵی 1999 كرد.
له لایه‌كی تر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌ران هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و پلاندانانی ستراتیژی ئاراسته‌كرد بۆ میوانداریكردنی هه‌ردوو به‌ڕێز وه‌زیری بازرگانی و دارایی بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی پسوله‌ی خۆراك و باشتركردنی بڕگه‌كانی.