لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین دەرحەق بە موقتەدا سەدر ناكۆكی نێوان عێراق و بەحرەینی لێكەوتەوە

  • 29-04-2019, 00:00
  • +A -A

    لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە دژی موقتەدا سەر رێبەری رەوتی سەدر نارەزایی توندی حكومەت و گەلی عێراقی لێكەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێرا قلە بەیاننامەیەكدا داو الە بەحرەین دەكات بە فەرمی داوای لێبوردن بكات.
     
    لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا داوای پۆزش لە میرنشینی بەحرەین دەكات، بەوپێیەی موقتەدا سەدر سیمبولێكی عێراقییە و بەتوندی ئیدانەی پەرچەكردارەكەی كردووە.
     
    بەشێوەیەكی نافەرمیش بەرپرسانی عێراق هەڵمەتێكیان دژی وەڵامەكانی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین دەستپێكردووە، بەوپێیەی سنورەكانی وەڵامی سیاسی و دیپلۆماسی تێپەڕاندووە و چووەتە خانەی تەشهیرو بێ ڕێزییەوە.
     
    لایەنگرانی سەدریش لە بەغدا و نەجەف لەبەردەم نوێنەرایەتییەكانی بەحرەین كۆبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی ئەو هێرشە. لەپێناو بەرگرتن لەپێشهاتی نەخوازراویش موقتەدا سەدر داوایلێكردن چەپكە گوڵ لەرێگای دیپلۆماتكارانی بەحرەینییەوە پێشكەش بەگەلی بەحرەین بكەن.
    ئەو ئاڵۆزی و كێشە و گرفتانەی كە لە دوای لێدوانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین دەرحەق بە موقتەدا سەدر هاتە ئاراوە كاریگەری زۆری لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و بەحرەین دروستكردووە تەنها بە پۆزش هێنانەوەیەكی ئەو وڵاتەش پێداچێت دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.