بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پارێزگاری لەو سەركەوتنەی بەسەر تیرۆریستانی داعش بەدەستهێنراوە لەگەڵ پاراستنی یەكێتی وڵات، هۆشداریشیدا لەو دەنگە نەشازانەی دەیانەوێت ئەو سەركەوتنانە لەباربەرن. بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، لە میانی بەشداریكردنی لە فیستیڤاڵی ( نصر العراق الحاسم) كە لەلایەن فیرقەی عەباسەوە رێكخرابوو، عەبادی پرۆزبایی ساڵی سەركەوتن و هاتنی ساڵی نوێ بە بێ داعشی لە گەلی عێراق كرد، كە بەیكگرتووی گەلی عێراق و گیانفیدایی هێزە چەكدارەكان و فتواكەی سەماحەتی سەید عەلی سیستانی و بەدنگەوەچوونی رۆڵەكانی عێراق بۆ ئەو فتوایە بەدیهات. عەبادی وتیشی ئەو سەركەوتنە كاتێك بەدیهات كە حەشدی شەعبی و سوپا و هێزەكانی روبەروبونەوەی تیرۆر و پۆلیس و عەشایر و پیشمەرگە پێكەوە بەشدارییان لە رزگاركردنی موسڵدا كرد، رونیشیكردوە منداڵانی شەهیدان و خێزانەكانیان ئامانەتن و چاودێری و سەرپرشتی كردنیان ئەركی دەوڵەت و هەموو لایەكە.