محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی زانكۆی بەغدادی كرد و چاوی كەوت بە دكتۆر عەلا عەبد حسێن سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەك لە مامۆستا و قوتابیان.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی بارودۆخی خوێندن لە زانكۆ كرا و گوێبیستی گرنگترین كێشە و ئەو بەربەستانە بوو كە خوێندكاران بە دەستیەوە دەناڵێنن لە پێناو كاركردن بۆ لابردنیان و پشتیوانی لە كاروانی زانست و بەهێزكردنی خوێندن.
هەر لەو سەردانەیدا تاوتوێی كاركردن بۆ دانانی میكانیزمێك كرا بۆ لێكتێگەیشتن لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و زانكۆكان بۆ هاریكاری لە نێوان لیژنەكان و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و لایەنی راوێژكاری لە زانكۆكاندا.
بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری و بەركەوتنی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و زانكۆكان لەمیانی ئامادەبوونی خوێندكاران لە دانیشتنەكانی ئەنجومەن و زیادكردنی كۆڕی زانستی كە باس لە دەركردنی یاسا بكات بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران و هەروەها سود وەرگرتن لە لێكۆڵینەوە و توێژینەوەكانی بواری یاسادانان.
لای خۆیەوە سەرۆكی زانكۆی بەغداد سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ زانكۆكەیان و بەدواداچونەكانی بۆ كاروباری خوێندكاران و پشتیوانیەكانی بۆ كاروانی زانستی بەرز نرخاند.