سلێمانی – ا ه ع
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لەمانگی رەمەزاندا رێگری تەواو لە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شتومەك دەگرێت و كاركردنی شوێنەكانی تایبەت بە خواردنەوە كحولییەكان رێكدەخرێت.
قائیمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پلانێكی گشتگیریان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان دانراوە و هەموو ئامادەكاریەكی پێویستیش كراوە بۆ ئەوەی بەبێ هیچ گرفتێك هاوڵاتیان پێشوازی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بكەن.