محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەەمە، پێشوازی كرد لەبەرێز مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بە یاوەری شاندێكی پەرلەمانتارانی توركیا و بە ئامادەبوونی بەرێز حسێن خەتیب باڵیۆزی عێراق لە ئەنكەرە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا لەبوارە جیاجیاكان گرنگترینیان لە بواری ئابوری، و مرۆیی و بەشداریكردن لە هەوڵەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچە ڕزگاركراوەكان، و دۆسیەی ئەمنی لە رێی ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری بۆ لەناوبردنی شانە تیرۆریستیەكان و بیری توندڕەوی و تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی چالاككردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە دۆسیەی پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش كرال بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو و هەروەها پێشكەش كردنی ئاسانكاری بۆ بەدستهێنانی ڤیزا و هاتوچۆ لە نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرتن پەرۆشی عێراقی نیشاندا بۆ بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەك لەسەر بنەمای رێزگرتن لەسەروەری یەكتر بەجۆرێك ببێتە خاڵی بەیەكگەیشتن و هاوسەنگی و سەقامگیری لە ناوچەكە و جەختی كردەوە كە عێراق بوونی هەر ئۆپۆزسیۆنێك لە سەر خاكەكەی ڕەتدەكاتەوە كە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی وڵاتانی دراوسێی.
بەرێزیان ئامادەبوونی مستەفا شینتوب سەرۆكی پەرلەمانی توركیای بەرز نرخاند لە كۆنگرەی لوتكەی بەغداد بۆ پەلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق و ئەو ئامادەبوونەی بە پەیامێكی گرنگ بۆ شەقامی عێراقی لەقەڵەمدا و ئاماژەی بە گرنگی كاركردن بە بیرێكی یەكگرتوو كرد لە لایەن وڵاتانی ناوچەكەوە كە ئەنجامی ئیجابی لەسەر بارودۆخەكە دەبێت.
لای خۆیەوە ئۆغلۆ پابەندبوونی وڵاتەكەی بە پشتیوانیكردنی عێراق دوپاتكردەوە لەگەڵ پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاری لەسەرجەم ئاستەكاندا.