بەغداد – ا ه ع
ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەیەمین كۆبونەوەی خۆی بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و گفتوگۆی سەبارەت بە چەندین پرس كرد كە لە كارنامەی كۆبونەوەكەدا هاتبوو، لەوبارەیەشەوە بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگی دەركرد.
بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە لە كۆبونەوەكەدا گوێبیستی راپۆرتێك سەبارەت بە دامەزراندن لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە بوون لە پارێزگاكانی ( دیوانیە و زیقار و واست) بڕیاریش درا ئەوانەی كەمتەرخەمبوون روبەروی لێكۆڵینەوە بكرێنەوە لە دەستەی نەزاهە.