سەرۆک بەرھەم ساڵح، ده‌ستخۆشی له وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کرد سه‌باره‌ت به کەمکردنەوەی مەترسیهکانی لافاو، و دووپاتیشی کرده‌وه که گرنگه رێوشوێنی پێویست بگیرێته بەر بۆ پاراستنی شار و گوند و زەوییە کشتوکاڵییەكان له مه‌ترسی لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رووباره‌کان.
سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٢|٤|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی كه‌وت بە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان د. جەمال عادلی.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ئاماژەی بەگرنگی سود وەرگرتن لە گلدانەوەی ئاو و بەکارھێنانی لە زیادکردنی بەرھەمی کارەبا و فراوانکردنی رووبەری کشتوکاڵییەکان کرد، ھاوکات جەختیشی لە گرنگی بەسەرکردنەوەی بەردەوامی بەنداوەکان کردەوە بۆ ئاگاداربوون لە مەترسییەکانی روودانی ھەر کارەساتێکی سروشتی.
لەلای خۆیەوە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ته‌ئكیدی كرده‌وه کە وەزارەت ھەموو توانا مرۆیی و داراییەکانی خستۆتە گه‌ڕ لەپێناو چارەسەرکردنی گرفت ومەترسییەکانی دروستبوونی لافاو، بەجۆرێک کە ھاونیشتمانیان بپارێزێت و زیانەکانیش کەم بکاتەوە، هه‌روه‌ها سودیش لە ئاوی باراناو وه‌ربگیرێت بۆ پڕکردنەوی ھۆڕەکانی باشوور.