سەرۆک کۆمار پێشوازی لە حەیدەر عبادی کرد

  • 22-04-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩/٤/٢١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر حەیدەر عبادی، سەبارەت بە دوا پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد .

    لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە  لە پێناوی سەرخستنی بەرژەوەندی گشتی و وەلانانی  ناکۆکییەکان و بەرجەستەکردنی سەقامگیری و ئارامی لە وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاووڵاتییانی عێراقی بە گشت پێکھاتەکانییەوە.