بەیاننامەی كۆتایی
ئێمە سەرۆكی پەرلەمانەكان و ئەنجومەنی نوێنەران-ی وڵاتانی دراوسێی عێراق، كە لە رۆژی 15 شەعبان ساڵی 1440 كۆچی – 20 نیسان/ئەبریل 2019 لە بەغداد كۆبوینەتەوە لە لوتكەیەك بۆ یەكەمجارە، ئەوەش لەسەر بانگهێشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەستكردن بە پەیوەندی مێژویی هاوبەش، و پتەوكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانمان، و پەرۆشیمان بۆ ئایندەی عێراق و گەلەكەی و ئاندەی گەلانی ناوچەكەمان جەختدەكەینەوە لەسەر:
یەكەم: جەختكردنەوە لەسەر پشتیوانی سەقامگیری عێراق و پاراستنی یەكێتی خاكەكەی و یەكێتی پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكەی، دوای بەدیهێنانی سەركەوتنی گەورە بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، پێمان وایە سەقامگیری عێراق پێویستە بۆ سەقامگیری ناوچەكە، و كاریگەری دەبێت لەسەر گەڕانەوەی بە قورسایی سیاسی و ئابوری و سەروەتی مرۆیی گەورەوە، بۆ چوارەچێوەی عەرەبی و ئیقلیمی، تا ببێتە خاڵی بەیەكگەیشتن هاوشێوەی سیاسەتی ڕاگەیەندراویان لەلایەن پەرلەمان و حكومەت بۆ پاراستنی پەیوەندی دراوسێیەتی بەیەك مەودا لەگەڵ هەموو لایەك بەبێ دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆ.
دووەم: بەشداربوانی كۆبونەوە جەخدەكەنەوە ئەو سەركەوتنەی عێراق بەدەستیهێنا بەسەر رێكخراوی داعش زەمیەنەیەكی هاوبەشە بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەكە؛ بۆ هەڵدانەوە پەڕەیەكی نوێ لە هاوكاری و بنیاتنان و پشتیوانی وتوێژی كۆمەڵگەیی، تا گەیشتن بە لێكگەیشتنی هاوبەش لەسەر بنەمای نوێ لە ئایندەدا و بەهێزكردنی بنەمای پشتیوانی لە گەشەپێدان و وەبەرهێنان و بنیاتنانی تۆڕی پەیوەندی بۆ تەواوكاری لە نێوان گەلەكانیان.
سێیەم: جەختكردنەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە میانڕەوی و بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی بە هەموو جۆرەكانیەوە، بە تایبەت كە گەلانی ناوچەكە باجی توندڕەوی دەدەن.
چوارەم: بەشداربوانی كۆبونەوە جەختدەكەنەوە لەسەر پشتیوانی لە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە لە عێراق، و هاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان تیایدا لە بوارە جیاجیاكانی خوێندن و تەندروستی و پیشەسازی و تەكنەلۆژیای زانیاری و رۆشنبیری و جوڵەی بازرگانی و دراو و ناوچەی ئازاد و بوارەكانی تری ژیان، چ لە بواری كەرتی گشتی یان تایبەت، و پشتیوانی دوبارە ئاوەدانكردنەوەی شارە ڕزگاركراوەكان لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوریان بەو جۆرەی دەرفەتی كار دەرەخسێنێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شارەكانیان.
پێنجەم: جەختكردنەوە لەسەر پشتیوانی لە سەرجەم رێڕەوی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتی لە عێراق، لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و تەواوكردنی دەستنیشان كردنی سێ سەرۆكایەتیەكە بە پێی ئیستحقاقی دەستوری، بەوجۆرەی زامنی بەشداری سەرجەم پێكهاتە و هێزە سیاسیەكان دەكات؛ بەمەبەستی بەدیهێنانی ئایندەیەكی گەش بۆ گەلی عێراق.