محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی سیناتۆر جاك رید و ئەندامانی ئەنجومەنی پیران لە حزبی دیموكراتی كە پێكهاتبوون لە هەر یەك لە سیناتۆر دۆغ جوتۆز و سیناتۆر جین شاهین و خاتوو لیز كینگ، بە یاوەری جۆی هوود هەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە هێزە جۆراوجۆرەكان.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغداد و واشنتۆن كرا، لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتیەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەناوبردنی سەرچاوەكانی، هەر لە دیدارەكە تاوتوێی چالاككردنی هاریكاری ئابوری و وەبەرهێنان و بەشداریكردنی كۆمپانیا ئەمریكیەكان كرا؛ لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوەی عێراق.
لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەمەبەستی گەرانەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، لەگەڵ دابینكردنی ژێرخانی ئابوری پێویست بۆ جێگیركردنی سەقامگیری لەو ناوچانە.
لای خۆیانەوە شاندی ئەمریكا ئامادەیی واشنتۆنیان نیشاندا بۆ پێشكەش كردنی تەوای پشتیوانی و پشتگیری بۆ حكومەتی عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا.