محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە یوسف شەواربە ئەمینداری گشتی عەمانی پایتەختی ئوردن، بە یاوەری مونتەسر زەعبی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی هەماهەنگی هەوڵەكانی نێوان عێراق و ئوردن كرا؛ بۆ دوانەیی كاركردن لە بواری خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابوری، لەگەڵ گەشەپێدانی كەرتی گواستنەوەی گشتی لە وڵاتدا.
هەروەها تاوتوێی ئاسانكاری پێدانی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات كرا، لەگەڵ چالاككردنی جوڵەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گواستنەوەی وشكانی بەو جۆرەی گەشە بە پەیوەندی ئابوری و هاتنە ناوەوەی كۆمپانیا ئوردنیەكان بۆ عێراق دەكات، لەگەڵ بەشداری لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەدا.