عەبدولمەهدی: حكومەت گرنگی بە گەشەپێدانی ئابوری و وەبەرهێنان دەدات

  • 16-04-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، رۆژی دووشەممە، لە نوسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی كرد لە لیام فوكس وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا.
    عەبدولمەهدی تەئكیدی كردەوە حكومەتی عێراق گرنگی بە گەشەپێدانی ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان دەدات لەگەڵ كەرتە گرنگەكانی تر، ئاماژەی بەوەش كرد سەقامگیری عێراق دەرفەتی ئەوە دەرەخسێنێت سود لە شارەزایی بەریتانیا وەرگرێت لە گەشەپێدانی ئابوری و كۆمپانیا ناوەند و بچوكەكانی ئەو وڵاتە.