پاریس - بەدواداچوون
كاتێدرالی نۆترەدام پاش چواردە كاتژمێر ئاگرەكەی كوژێنرایەوە و داواكاری گشتی ئەو وڵاتەش رایگەیاند هیچ ئاماژەیەك بۆ بونی تاوانێك لەپشتی سوتاندنی كەنیسەكە نیە.
ئەمڕۆ سێ شەممە داواكارانی یاسایی پاش بەدواداچونی ورد بۆ هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و داڕمانی كاتێدرالی نۆترەدام لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا رایانگەیاند روداوەكە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو رویداوەو تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ بونی تاوانێك لەوبارەیەوە نیە.
شەوی رابردو ئاگرێك لە كاتێدرالی نۆتردام كەوتەوە و بەهۆیەوە منارەی كەنیسەكەو بەشی سەرەوەی داڕماو بەوەش فەرەنسا سیمبولێكی كولتوری و مێژویی لەدەستدا.