شەممەی داهاتوو .. بەغداد كۆنگرەی پەرلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێ لە خۆ دەگرێت

  • 15-04-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    بەغدادی پایتەخت ئامادەكاری دەكات بۆ لە خۆگرتنی كۆنگرەی پەرلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە رۆژی شەممەدا.
    لەوبارەیەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند لە ژێر دروشمی ( عێراق .. سەقامگیری و گەشەپێدان) لەسەر بانگهێشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەغدادی پایتەخت ئامادەكاری دەكات بۆ لە خۆگرتنی كۆنگرەی پەرلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە رۆژی شەممە 20 نیسانی 2019.