حەداد: پرۆسەكانی ئەنفال كۆمەڵكوژی بوو لە دژی گەلی كوردستان

ناوخۆ
  • 14-04-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    ئەمڕۆ لە 31ەمین ساڵیادی قوربانیانی ئەنفال لە گەرمیان، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گوتارێكدا ڕای گەیاند: "ئێمە لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فراكسیۆنە كوردییەكان و بەتایبەتی لە لێژنەی شەهیدان و قوربانیان كاری جیدی لەسەر قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە دەكەین.
    ڕاشی گەیاند: "بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەكی شەش كەسی بۆ قەرەبووی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفالكراوان پێكهێندراوە كە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقن، ئەم لێژنەیە بۆ بەدواداچوونی كەیسی ئەنفاڵ لەگەڵ حكوومەتی عێراق لەسەر خەتین بۆ هاوتاكردنی مووچە و گشت شایستە داراییەكان و دروستكردنی بیمەی تەندروستی بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان."
    د. بەشیر وتیشی لێرەوە لەبەردەم كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوانەوە بەڵێنی دەدەین كە یەك دڵۆ خوێنی هەر كوردێك كە لەپێناو ئازادیو مافی كورددا ڕژابێت بێت بە فێڕۆی نەدیەن و گەرمیانی ئاسا سازش لەسە یەك خاڵی كورد لە بەغدا نەدەین.