سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩/٤/١٤ بەمەستی سەردان کردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان گەیشتە پارێزگای سەماوە.
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح بەیاوەری ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفال کراوان و نوێنەری ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خاتوو جینین ھینیس بلاسخارت و پارێزگاری سەماوە، بەمەبەستی بە سەرکردنەوەی یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە بەم دواییە لە بیابانی سەماوە دۆزراوەتەوە و روفاتی دەیان قوربانی رۆڵەکانی گەلەکەمانی لە خۆ گرتووە و رژێمی دیکتاتۆری پێشوو لەکاتی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا زیندە بەچاڵی کردبوون.