گەرمیان – ا ه ع
ئەنفال پرۆسەیەكی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بوو، لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستیپێكرد ھەموو ساڵێك بۆ یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و چەندین چالاكی لەشارەكانی هەرێم بە بۆنەی ئەوە یادەوە بەڕێوەدەچن.
لە ساڵی ٢٠٠٧ حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دیاریكردنی رۆژی ١٤ی چواری دا كە بكرێت بە رۆژی یادكردنەوەی تاوانەكانی ئەنفال.
ئەمرۆش لە سەر مەزاری ئەنفالكراوەكان لە گوندی دێبنەی سنوری گەرمیان، مەراسیمی ٣١ هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال بەڕێوەدەچێت.