ئەعرەجی رێنمایی دەداتە هێزەكانی ناوخۆ رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە بگرنەبەر كە تەقەمەنی و یاری ئاگرین بەكاردەهێنن

ئەمنی
  • 29-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ هەینی سەرجەم هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ رادەسپێرێت بەتایبەت مەفرەزە و بنكەكانی پۆلیس لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات بە توندی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە بگرنەبەر كە تەقەمەنی و یاری ئاگرین بەكاردەهێنن بە تایبەت لە بۆنەكاندا. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزیری ناوخۆ داوا دەكات چاوپۆشی لەو دیاردەیە نەكرێت چونكە زیانی گیانی لێكەوتوەتەوە و هەروەها دیاردەیەكی نایاسایی و نا شارستانییە و خۆشی خەڵك تێكدەدات و خۆشی دەگۆڕێت بە شین. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەدات و تەئكید لەسەر جێبەجێكردنی یاسا دەكاتەوە لەوبارەیەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەشێوەیەك گوزارشت لە خۆشیەكانیان بكەن كە گیان و ماڵی هەموو لایەك پارێزراو بن.