هەولێر – ا ه ع
نزیكەی 400 هەزار كەس سەردانی پێشانگەی كتێبیان لە هەولێر كردووە.
پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب، لە چواردەیەمین خولیدا زیاتر لە 20 وڵاتی بیانی بەشدار بوون.
ئەمساڵ 300 دەزگای چاپ و پەخش بە زیاتر لە یەك ملیۆن ناونیشان بەشداری پێشانگەی كتێب بوون. كتێبە ئایینییەكان وەك ساڵانی رابردوو پلەی یەكەمیان لەنێو زۆرترین فرۆشراوەكاندا هەبووە.