سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئێران

  • 11-04-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١|٤|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ئیرەج مەسجدی.
     
    لە دەستپێکی دیدارەکەدا، سەرۆک بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق گرنگی تایبەتی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ ئێران دەدات، بەتایبەتی لە روانگەی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ئابووری و ئه‌منییه‌وه‌، ھاوکات ئاماژه‌ی کرد به‌ پشتیوانیکردنی ئێران لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.

    ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح ئاماژەی  بە ئەوە دا كه‌ عێراق ده‌بێته‌ جێگایه‌ك بۆ بەیەکگەیشتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و نابێتە پێگەیەک بۆ ھەر کارێک کە ببێتە ھۆکاری زیان گەیاندن و گرژی دروستکردن لە ناوچەکەدا.

    ھاوكات سەرۆک بەرھەم ساڵح دووپاتی پێویستی کەمکردنەوەی گرژییه‌كانی لە ناوچەکەدا کردەوە، و جەختیشی لە خاڵە ھاوبەشەکانی دژایەتیکردنی توندڕەوی و تیرۆر و زامنکردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلانی ناوچەکە کردەوە.
     
    لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئێرانی، دووپاتی بەردەوامی وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی عێراق لە گشت بوارەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتدا کردەوە.