سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران: هەوڵی دەركردنی یاسای رزگاربووە ئێزیدیەكان دەدەین بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئاسەواری نێگەتیفی رفاندنیان

ناوخۆ
  • 11-04-2019, 00:00
  • +A -A

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە حسێن نەرمۆ پەرلەمانتاری پێكهاتەی ئێزیدی و نازدار خزر رزگاربووی ئێزیدی.
    لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان گوێبیستی رونكردنەوەی وردی ئەو رزگاربووە ئێزیدیە بوو سەبارەت بە بارودۆخی رفاندنیان لەسەر دەستی چەتەكانی داعشی تیرۆریست، و تاوانی كۆمەڵكوژی و بەپەنگبردنی ژنە ئێزیدیەكان.
    هەر لە میانی دیدارەكە بەرێزیان ئاماژەی بە گرنگی دادپەروەری كرد دەرحەق بە پێكهاتەی ئێزیدی و كۆتاییهێنان بە ئێش و ئازاریان و جەختیكردەوە لەسەر هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی یاسای ڕزگاربووە ئێزیدیەكان بەمەبەستی دادپەروەری و كەمردنەوەی ئەو ئاسەوارەی لە ئاكامی بارودۆخی رفاندیان هاتوەتە ئاراوە بەو جۆرەی زامنی سڕینەوەی ئاسەواری جەستەیی و دەرونیان دەكات و كۆتایی بە ئێش و ئازاریان دەهێنێت.
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لە حكومەت كرد بۆ پاراستنی ناوچەكانی پێكهاتەی ئێزیدی و دوبارە رێكخستنەوەیان لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری، لەگەڵ تێكەڵبوونی كەمایەتیەكان لەگەڵ دەمەزراوەكانی دەوڵەڵەت و وەرگرتنیان لە دەمەزراوە ئەمنیەكان و سود وەرگرتن لە ئەزمون و توانایان.