خەرتوم - بەدواداچوون
وەزیری بەرگری سودان رایگەیاند، عومەر بەشیر، سەرۆكی سودان لە پۆستەكەی دروخراوەتەوە و دواتریش دەستبەسەركراوە و ئەنجومەنێكی سەربازی پێكهێنراوەو كاركردن بەدەستور راگیراوە.
عەوز بن عەوف، وەزیری بەرگری سودان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی سوپای وڵاتەكەی خوێندەوە و رایگەیاند، عومەر بەشیر، سەرۆكی سودان لە دەسەڵات دورخراوەتەوە و لە ئێستاشدا دەستبەسەركراوە و دۆخی نائاسایی بۆماوەی سێ مانگ راگەیەندراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی سەربازی لە سودان پێكهێنراوە و بۆماوەی دو ساڵ كارەكانی وڵات دەبات بەڕێوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەش داوای بەردەوامی خۆپیشاندانەكان دەكات و خۆپیشاندەرانیش دەڵێن، هەمو دەسەڵاتێكی سەربازی رەتدەكەنەوە.