سەرۆک کۆمار چاوی کەوت بە فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

  • 10-04-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٩|٤|٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، چاوی بە فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جەنەراڵ کینیس ماکنزی و شاندی یاوەری کەوت.

    له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆک بەرھەم ساڵح دووپاتی گرنگی بەھێزکردنی ھاریکاری ئەمنی و سەربازی نێوان ھەردوو وڵاتی بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە، ھاوکات جەختیشی لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییه‌كان لە ناوچەکەدا کردەوە تاوەکو ئارامی و سەقامگیری له‌ ناوچەکە و جیھاندا بێته‌دی.

    هه‌ر له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە قۆناغی ئایندە پێویستی بەھەماھەنگی یەکخستنی ھەوڵە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵاتە، بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان.
       
    لەلای خۆیەوە فه‌رماندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بەردەوامی وڵاتەکەی لە پێشکەشکردنی کۆمەکی سەربازی بە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و بەشداریان لە بنەبڕکردنی تیرۆردا دووپات کردەوە.