هەولێر – ا ه ع
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان و سبەی ئاسمان لە پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت هەوری تەواو و بارانبارین.
بەپێی پێشبینییەكان سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٨ و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٨ بە ٧ و دهۆك ١٧ بە ٧ و كەركوك ١٩ بە ١٠ پلە دەبێت.