سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئێوارەی ئەمرۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٤/٨ لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە.
لەو دیدارەدا باس لە دوا گۆرانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان و کرانەوەی پەیوەندییەکانی عێراق بەرووی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرا.
ھەر لە دیدارەکەدا بیرۆرا ئاڵوگۆر کرا ، سەبارەت بە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری و پشتیوانی حکومەت و جێبەجێکردنی داواکارییە رەواکانی ھاووڵاتیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.