بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، چاوی كەوت بە هاوتا توریكیەكەی بەرێز مستەفا شنتوب، ئەوەش لە پەراوێزی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە دۆحە.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی و ئەو دۆسێیانە كرا كە جێی بایەخی هاوبەشن.
بەرێزیان هاوتا توركیەكەی بانگهێشت كرد بەشداری لە كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بكات، كە لە بەغدادی پایتەخت بەرێوەدەچێت لە بیستی ئەم مانگە، كە بە واتای پشتیوانی لە سەقامگیری وڵات دێت، ئاماژەی بەوەش كرد كە سەقامگیری عێراق كاریگەری دەبێت بەشێوەیەكی فراوان لەسەر سەقامگیری ناوچەكە.
لای خۆیەوە شنتوب پێشوازی لەو بانگهێشتە كرد، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری لە عێراق.