ئاسایشی سلێمانی باندێكی كوشتن و دزینی دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 7-04-2019, 00:00
  • +A -A

    سلێمانی – ا ه ع
    بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەستگیر كردنی باندێكی كوشتن و دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند و تەرمی یەكێك لەو كەسانەشی لەلایەن باندەكەوە كوژراوە، دۆزراوەتەوە.
    حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا هێزەكانیان توانیویانە سێ كەسی باندەكە دەستگیربكەن كە تاوانی كوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژی و هەڵخەڵەتاندنیان كردووە و پارە و سەرانەیان لەهاوڵاتیان وەرگرتووە و هەوڵەكانیشیان بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی دیكەی باندەكە بەردەوامە.