سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ٢٠١٩/٤/٤ له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا چاوی به‌ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان علی باپیر و شاندی یاوەری كه‌وت و سەبارەت بە دوا پێشهاته سیاسیەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد.
هه‌روه‌ها باس له‌و هه‌وڵانه کرا کە له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی متمانه و لێكتێگه‌یشتن له نێوان عێراقییه‌كاندا پێویسته بنێرێت ، بۆ جێ به‌جێكردنی ئامانجه هاوبه‌شه‌کان و پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كان.