محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی بەرێز حەسەن كەعبی جێگری یەكەم و بەرێز عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و سەرۆكی كوتلەكان، پێشوازی كرد لە بەرێز نەبیه بەری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان و شاندی یاوەری.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پێشوازی لە بەری و شاندی یاوەری كرد، و ئاماژەی بە قوڵی پەیوەندی مێژوویی و داهاتووی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی كرد.
لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان ڕونیكردەوە عێراق تایفی سیاسی تێپەڕاندووە بە بێ گەڕانەوە بۆی، هەوڵیش دەدات كار بەشێوەیەكی كاریگەربكات بۆ كرانەوە بە ڕووی وڵاتانی عەرەبی، و بەجۆرێك ببێتە خاڵی بەیەكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندی و كاری هاوبەش بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵاتی برا دەكات.
وتیشی: " ئێمە پەرۆشین بۆ یەكخستنی هەڵوێستی عەرەبی بە تایبەتی سەبارەت بە پرسە هاوبەشەكان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان، لە پێش هەموویانەوە پرسی فەلەستین"، ئاماژەی بەوەش كرد هەڵوێستی عێراق جێگیرە سەبارەت بەو پرسە، و تەئكیدیشی كردەوە لەسەر عەرەبی بوونی جۆلانی سوریا.
ڕاشیگەیاند بازرگانی بڕبڕەی پەیوەندی نێوان وڵاتان و گەلانە، هەربۆیە پەرۆشین بۆ ئاسانكاری پەیوەندی بازرگانی و ئابوری و وەبەرهێنان و پتەوكردنیان لەگەڵ براكانمان.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی بەردەوامبوونی هاریكاری كرا لە بواری بانكی و ئاڵوزگۆڕی ئەزموون و رێنمایی لەنێوان هەردوو وڵات؛ لەو ئەزموونەی بانكەكانی لوبنان هەیانە، جەختیشی كردەوە كە بانكەكان ببنە دەروازەی هاتنە ناوەوەی كەرتی تایبەتی لوبنانی و پێشكەش كردنی ئاسانكاری لە وەبەرهێنانیان لە عێراق.
لەبەشێكی تری دیدارەكە باس لە دۆسیەی فیزا لە نێوان عێراق و لوبنان و مانەوەی وەبەرهێنەران و پێشكەش كردنی ئاسانكاری كرا، تا دەگاتە هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە بەری سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد لەبەرامبەر بانگهێشتكردنی بۆ سەردانی عێراق كە بۆجاری یەكەمە لە ساڵانی شەتەكانەوە، پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی گەلەكەشی كرد بەسەر تیرۆر، ئاماژەی بەوەش كرد سەردانەكەی بۆ عێراق گرنگی هەیە بەلای لوبنانەوە و سەردانێكی پرۆتۆكۆلی نەبووە، رونیشی كردەوە رێكەوتنی برایەتی و هاورێیەتی لە نێوان هەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لوبنان واژۆ كراوە، لەگەڵ واژۆ كردنی رێكەوتنی هەردوو وڵات؛ بۆ هاریكاری بازرگانی و رۆشنبیری و هونەری و تەكنیكی و زانستی.