محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە نبیه بەری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كرا، لەگەڵ گرنگترین ئەو بەربەستانەی ڕوبەڕووی ناوچەكە بوەتەوە لەڕووی ئەمنی و ئابورییەوە.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی كرا، لەگەڵ یەكخستنی هەڵوێستیان لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان، و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان پەرلەمانە عەرەبیەكان؛ بۆ پشتیوانی كێشەی فەلەستین و ناكۆكیە ئیقلیمیەكان.
بەرێزیان ڕونیكردەوە عێراق لە قۆناغی نوێدایە بۆ كرانەوەی بەڕووی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی لە نێوانیشیاندا لوبنانی برا، هەوڵیش دەدات درێژە بە پەیوەندیەكانی بدات لەسەرجەم بوارەكان، بەرێزیان جەختیشی كردەوە ععێراق لەپشتی برا عەرەبیەكانی دەبێت و بڕیارەكەی ئیدارەی ئەمریكا تایبەت بە جۆلانی داگیركراو ڕەتدەكاتەوە و پشتیوانی لە پرسی فەلەستین دەكات.
لای خۆیەوە بەری ئاماژەی بەو پێشوازیە گەرمە كرد كەلەلایەن عێراقیەكانەوە لە برا لوبنانیەكانیان كراوە، داوای پتەوكردنی پەیوەندیەكانیشی كرد لەرێی كاری ئابوری هاوبەش لەبوارەكانی وزە و نەوت و وەبەهێنان؛ لە پێناو خزمەتكردن بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا.