سەرۆک کۆمار چاوی بەشاندێکی سەربازی بەریتانیا کەوت

  • 2-04-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/٤/٢ چاوی بە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سێر جۆن لۆریمەر و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جۆن ویلکس کەوت.

    لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح دووپاتی گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە لەگەڵ بەریتانیا، ھاوکات رۆڵی کاریگەری بەریتانیاشی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆردا بەرز نرخاند.

    لەلای خۆیەوە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەت و گەلی عێراق نیشاندا، ھەروەھا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردنێکی کاریگەری لە بەھێزکردن و بونیادنانی توانا و مەشق و پرچەککردنی ھێزە ئەمنیەکانی عێراقی دەربڕی.