سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی كرده‌وه كه عێراق هه‌وڵده‌دات رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت و ببێته خاڵی به یه‌كگه‌یشتن نه‌ك ململانێ، ھەروەھا تەئکیدی كرده‌وه كه عێراق نابێته لایه‌نی هیچ ململانێیه‌ك به‌ڵام ئێمه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر كۆششێك ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی.
سەرۆک بەرھەم ساڵح ھەروەھا لە وتهکەیدا له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه ئەمرۆ ٢٠١٩/٣/٣١ له تونس به‌ڕێوەچوو جەختی كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعشدا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و سه‌ركه‌وتنێكی عێراقیه و ستایشی پشتیوانی و یارمه‌تی دۆستان و دراوسێكان و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد و به گرنگی زانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه كاری به‌رده‌وامی به‌دوادابێت له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی و كۆتایی دیارده‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و ریشه‌كێشكردنی بیری لاده‌ر و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیا.
هاوکات وتی بنه‌مای سه‌ره‌كی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی عێراق به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی و عه‌ره‌بی بریتیه له كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مووان له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبەشی وگه‌لان و وڵاته‌كان.
سه‌رۆك كۆماری روونیكرده‌وه كه كلتوری هاوكێشه‌ی سفركردنه‌وه له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه سیاسییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌لی زۆری بۆ كاری هاوبه‌ش له دهستداوین و كاری هاوبه‌شی به‌رهه‌مدارانه و چه‌سپاندنی كلتوری قازانجگهرا بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنەمای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هۆكارێكه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی بهدحاڵیبونی سیاسی و هاوکات ئاراسته‌كانی كاری سیاسی رێكده‌خاته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ژیانێکی هاوبه‌ش و پێکەوە ژیان به ئاشتی و دڵنه‌وایی، لە درێژەی وتەکیدا سەرۆک بەرھەم ساڵح دووپاتیكرده‌وه كه عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕیاری لكاندنی جۆلان به ئیسرائیله‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و به خاكێكی سوری داگیركراوی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و داوای كاری عه‌ره‌بی هاوبه‌شی كرد بۆ كۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تی گه‌لی فه‌له‌ستین و به جێهێنانی مافی ره‌وای له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکە سەرۆک کۆمار هه‌ڵوێستی عێراقی دووباره كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا بۆ به‌هێزكردن و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئاشتی و ئازادی بۆ ئه‌و وڵاتانه و هه‌موو وڵاته‌كانی تر كه یارمه‌تیده‌ره بۆ له ناوبردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی.