سەرۆك كۆمار لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای واست ئەمڕۆ ٢٨|٣|٢٠١٩ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە عێراق بە قۆناغێكی گرنگی راگوزەردا تێپەڕدەبێت دوای ئەوەی بۆ ماوەی 4 دەیە نغرۆی جەنگ و گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گەمار و تیرۆر بوو.
ئەمەش دەقی وتەكەی سەرۆك كۆمارە:
بە ناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان، لە راستیدا جێگەی شانازیمە كە ئەمرۆ لەگهڵ ئێوهم له شاری كوت لە پارێزگای واست، ئەم پارێزگایە خێر و بێری زۆری بە عێراق بەخشیوە و دانیشتوانی ئەم پاریزگایە قوربانی زۆریانداوە لە پێناو رزگاركردنی نیشتمان لە چنگی تیرۆر.
ئەمرۆ عێراق بە قۆناغێكی گرنگی راگوزەردا تێپەڕدەبێت، راگوزەر لە دۆخێكی قەیراناوی بەردەوام كە وڵاتهکهمانی بۆ ماوەی 40 ساڵ راپێچی جەنگ و قەڵاچۆكردن و لە ناوبردن و وەحشییەتی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و بۆردومانكردن بە چەكی كیمیایی و گەمارۆ و تیرۆر كرد.
ئێستا عێراقییەكان چاویان لە داهاتووی خۆیانه، ئێمهش بە بروا بەخۆ بوون و بە ئەركمان لە دەوڵەتی عێراق وەك سەرۆك كۆمار و حكومەتی عێراق كە پێكدێت لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتەكانی تر و حكومەتە خۆجێییەكان سەركەوتنمان لەوەدا دەبینینەوە كە لە ئاست داخوازییە پێویستەكانی هاووڵاتیان بین و بتوانین بە خێر و بێری عێراق ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان دابین بکەین.
ئەم پارێزگایە شایستەی هەموو پشتگیری و پشتیوانییەكە لەلایەن ئێمەوە لێی بكرێت، گوێمان لێگیرا و گوێمان گرت لە برایانمان لە حكومەتی خۆجێی، پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكە لە داواكاری و روونكردنەوەكانیان بۆ برەودان بە شارهکه، تەئكیدمان كردەوە و لەلای خۆشمەوە دووپاتمكردەوە لە پێویستی سەركەوتن و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی چاكسازییە پێویستەكان، رەخساندنی ژینگەیەكی یاسای ئەمنی گونجاو بۆ هاندانی وەبەرهێنان، كاراكردنی كەرتی تایبەت كە زۆر گرنگ دەبێت لە پێناو سەرپێخستنەوەی خزمەتگوزارییەكان و بنیادنانەوەی وڵات.
ئەم پارێزگایە خاوەنی سەرچاوەیەكی خێر و بێری ئاوی و كشتوكاڵی و نەوتییە بەدەر لەو سەرچاوە مرۆییە گرنگەی لەم پارێزگایە بەردەستە كە دەتوانرێت ببێت بە خاڵێكی سەرنج راكێش بۆ وەبەرهێنان.
ئومێدی گەورەم هەیە كە ئێمە لە بەغدا و سەرۆك وەزیران د. عادل عەبدولمەهدی لە ڕێگەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كە حكومەت پێشكەشی پەرلەمانی كردووە كە دەتوانێت یارمەتی پێشكەشی رۆڵەكانمان بكات لە پارێزگاكە.
ئهو میوانداری و پێشوازییە گەرم و گوڕەی ئێوه لە من و وەفدی هاوڕێم پێویستە بە سوربوونی من و هاوەڵانم لە حكومەت وەڵامبدرێتەوە كە ئەوەی لە توانماندا بێت بیكەین لە پێناو خزمەتكردنی رۆڵەكانمان لە واست كە شایستەی هەموو خێر و بێرێكن.
لە باسەكەماندا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا باسی لە كۆمەڵێك پرۆژە كرد لەوانە پرۆژەی پاڵاوگهی نەوت و فرۆكەخانە و پرۆژەی زانكۆ و پرۆژەی تریش پێشنیار کران، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و برایانی تر لە پەیوەندیدا دەبم بۆ ئەم پرۆژە یەك بەدوایەكانە و ئەركمانە لە خزمەتكردنی رۆڵەكانمان سەركەوتوو بین پشتیوان بە خوا ئەم سەردانەی یەكەمم بۆ پارێزگاكە دواین سەردان نابێت، ناو بە ناو سەردانتان دەكەم و ئێوەش لە بەغدا سەردانمان بكەن، ئەمە پشتیوان بەخوا دەسپێكی پەیوەندییەكی بەردەوامە لەگەڵ رۆڵەكانمان لە پارێزگای واست و زۆر زۆر سوپاستان دەكەم.