ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی كوردستان بارانبارینی بەلێزمە دەبێت

ناوخۆ
  • 29-03-2019, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و بارانبارینی بەلێزمە دەبێت.
    بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ هەینی (٢٩ی ئازاری ٢٠١٩) لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٤ و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٢ بە ٥ و دهۆك ١٥ بە ٦ و كەركوك ١٠ بە ١٩ پلە دەبێت.
    سبەی شەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٦ و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٤ بە ٦ و دهۆك ١٦ بە ٧ و كەركوك ٢٠ بە ١١ پلە دەبێت.