كۆنگرەی لوتكەی نێوان عێراق و میسر و ئوردن و كاریگەری لەسەر ئایندەی سیاسی و ئابوری لە ناوچەكە

/
  • 24-03-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع 
    رۆژی 24 ی ئەم مانگە كۆنگرەی لوتكەی عێراق و میسر و ئوردن بە ئامادەبوونی لێپرسراوی باڵای یەكەمی هەر سێ وڵات لە قاهیرە بەرێوەچوو.
    لەو كۆنگرەیەدا هەریەكە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن بەشداربوون.
    لە بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەكەش چەندین خاڵا خرانەڕوو كە رێكەوتیان لەبارەوە كراوە زۆرینەشیان تایبەتن بە بواری سیاسی و ئابوری، تەئكیدیش كراوەتەوە هەر سێ وڵات هەماهەنگی تەواو دەكەن بۆ سود وەرگرتن لە پێگەی جوگرافیان لەگەڵ گەشەپێدانی هاریكاری نێوان عێراق و میسر و ئوردن لەو بەربەستانەی ڕوبەڕوی وڵاتانی عەرەبی بوەتەوە و مەترسیان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دروستكردووە.
    لەبواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆریش تەئكید كراوەتەوە لەسەر ریشەكێشكردن و بەرەنگاربونەوەی ئەو كەس و لایەنانەی چەك و پارەیان بۆ دەنێرێت یان پەناگەی ئارامیان بۆ دابین دەكات.
    هەر بە پێی بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەكە بڕیاردراوە بە زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و میسر و ئوردن و پتەوكردنی بواری وەبەرهێنانی هاوبەش و گەشەپێدانی پەیوەندی رۆشنبیری نێوانیان.
    لە دوای دەستبەكار بوونی وەك سەرۆك وەزیران لە رۆژی ٢٤ی تشرینی یەكەمی 2018،  عادال عەبدولمەهدی ئەوە یەكەم گەشتە بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامی بدات.
    پێش سەردانەكەشی عەبدولمەهدی ڕایگەیاند هەست بە شەرمەزاریی دەكات لەبەرامبەر سەردانەكەی بۆ وڵاتی میسر، كە هاوكاتە لەگەڵ راگەیاندنی سێ ڕۆژ پرسە بۆ روداوی نقومبوونی بەلەمە گەشتیارییەكەی موسڵ.