سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی ماتەمی لە سه‌رۆكی سوریا پێ گەیشت

ناوخۆ
  • 22-03-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ هەینی ٢٢|٣|٢٠١٩ بروسكەیەكی ماتەمی لە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا پێ گەیشت بۆ كارەساتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی گواستنەوەی ھاوڵاتیان لە روباری دیجلە. 

    ئەمەش دەقی بروسكەكەیە:

    فەخامەتی سەرۆك بەرهەم ساڵح 
    سەرۆك كۆماری عێراق

    خەم و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر دایگرتین بۆ كارەساتەكەی شاری موسڵ كە بەهۆی  ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێک لە ڕوباری دیجلە  دەیان كەس بوونتە قوربانی.

    بە ناوی خۆم و گەلی سوریای عەرەبی ماتەم و خه‌می خۆمان دەگەیەنین بە ئێوە و گەلی عێراق و خانەوادەی قوربانییەكان، داواكارین لە پەروەردگاری مەزن قوربانیانی ئەم رووداوە خەمگینە بەر رەحمەت و بەزەیی خۆی بكات و ئارامی و سه‌بووریش بە كەسوكاریان ببەخشێت و عێراق لە خراپەكاری بپارێزێت.


    بەشار ئەسەد
    سەرۆك كۆماری عەرەبی سوری