عەبدولمەهدی داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە روداوی نقومبوونی بەلەمێك لە موسڵ دەكات

ناوخۆ
  • 21-03-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە روداوی نقومبوونی بەلەمێك لە موسڵ دەكات.
    لە بەیاننامەیەكدا سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند بە غەم و پەژارەیەكی زۆرەوە روداوەكەی نقومبونی بەلەمێكمان بیست لە دورگەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ كە گیانلەدەستدانی دەیان هاوڵاتی لێكەوتەوە لە ژنانان و پیاوان و منداڵان.
    سەرۆك وەزیران سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكات و داواش دەكات بەپەلە لێكۆڵینەوە لە روداوی نقومبوونی ئەو بەلەمە لە موسڵ بكرێت.