سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح دووپاتی کردەوە سەماحەتی سەید محەمەد باقر حەكیم سیمبولێكی گەورەی نیشتمانی و كەسایەتیەكی زانستی و خەباتگێڕبوو ، ئێمە لە حزوری سیمبولێكی مێژووییداین لە پاڵەوانێتی و گیانێكی ڕەسەنی عێراقیانەداین كە نەخشەی رێگای عێراقی كێشا بەرەو سەركەوتنی سەرفرازی و ئازادی بەسەر زوڵم و چەساوندنەوە.
لە میانی وتەكەیدا كە ئەمرۆ شەممە ٩|٣|٢٠١٩ لە مەراسیمی یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵا سەماحەتی سەید محەمەد باقر حەكیم پێشكەشیكرد و لە بارەگای سەرۆكی هاوپەیمانی چاكسازی و بنیادنانەوە بەڕێوەچوو، سەرۆك بەرهەم رایگەیاند لە كاتێكدا كە عێراقییەكان ڕووبەڕووی دڕندەترین ڕژێم ببوونەوە ئەو ڕێگەی حەقی گرتە بەر بۆ بەگژاچوونەوەی نەهامەتی و ستەم و كۆمەڵكوژی، شەهید ڕێگەی خەباتی گرتە بەر و بڕوایەكی پتەوی بە عێراقێكی ئازاد و نیشتمانێك هەبوو كە هەموو پێكهاتە ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەییەكانی پێكەوە كۆكردبێتەوە.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد بەوەی تاوانباران دەیانویست كۆتایی بەو متمانە و ویستە نیشتمانیە بهێنن، بەڵام نائومێدبوون. شەهیدبوونی ئەو پیاوانە پەرۆشی هەڵسانەوە و پێشكەوتن لە ناخماندا بەرەو پێشكەوتن گەشاندەوە,
لەبەشێكی تری وتەكەیدا سەرۆك كۆمار ئەو قارەمانێتیەی كە سوپا و هێزەكانی پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و هۆز و تیرە جیاوازەكان نواندیان لە پێناوی ئازادكردنی شارەكان لە چنگی تێرۆر بە بایەخەوە باسكرد.
ده‌قی وتاری سه‌رۆك كۆمار
بسم الله الرحمن الرحيم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
صدق الله العظيم
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
كاتێك ئێمه له‌م ڕۆژه‌دا یادی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵا (محمد باقر ئه‌لحه‌كیم) ده‌كه‌ینه‌وه له به‌رده‌م سیمبولێكی گه‌وره‌ی نیشتمانی و كه‌سایه‌تیه‌كی زانستی و خه‌باتگێڕدا ده‌وه‌ستین، ئێمه له حزوری سیمبولێكی مێژووییداین له پاڵه‌وانێتی و گیانێكی ڕه‌سه‌نی عێراقیانه‌داین، مێژوییه‌ك له دڵسۆزی و به‌های به‌رز كه نه‌خشه ڕێگای به‌ره‌و عێراقێكی ئازادی دوور له سته‌مكاری كێشا.
من بۆ خۆم له‌م یاده ئازاربه‌خشه‌دا سه‌ربه‌رزانه و به خۆشه‌ویستیه‌وه باس له هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و شه‌هیده ده‌كه‌م له پشتیوانیكردن له حه‌ق و سه‌رخستنی زوڵم لێكراو و بیبه‌شه‌كان، له كاتێكدا كه عێراقییه‌كان ڕووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین ڕژێم ببوونه‌وه ئه‌و ڕێگه‌ی حه‌قی گرته به‌ر بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و سته‌م كۆمه‌ڵكوژی، شه‌هید ڕێگه‌ی خه‌باتی گرته به‌ر و بڕوایه‌كی پته‌وی به عێراقێكی ئازاد و نیشتمانێك هه‌بوو كه هه‌موو پێكهاته ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێكه‌وه كۆكردبێته‌وه.
سه‌ربه‌رزم كه به‌دیداری ئه‌و شه‌هیده گه‌یشتوم و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ و هاوڕێی ڕێگام خۆشه‌ویستی عێراق (مام جه‌لال) كارم له‌گه‌ڵی كردوه، من له سه‌ماحه‌تی شه‌هیده‌وه فێری كۆڵنه‌دانم و سوربوون له تێكۆشان و پشتیوانیكردن له حه‌ق و بڕوابوون به دواڕۆژ بووم. من به‌و شێوه‌یه شه‌هیدم ناسی وه‌ك پاڵپشت و هانده‌ر و ئازا و پڕ له هیوا و متمانه به دواڕۆژ، دواڕۆژێك كه تێیدا عێراق له‌گه‌ڵ خۆی و دراوسێكانیدا به ئاشتی بژی.
له سه‌ختترین و تاریكترین بارودۆخه‌كاندا ئه‌و گیان و رۆحیه‌ته لای شه‌هید هه‌بووه. متمانه‌یه‌ك به ڕۆژێكی ئازاد له كاتی ململانێدا له‌گه‌ڵ دیكتاتۆردا، پاشان بڕوابوون به ئاشتی و بونیادنان و پێشكه‌وتن له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی دوای ٢٠٠٣.
هه‌میشه له كاته ناخۆشه‌كاندا كه‌سێكی ئیلهام به‌خشبوو له پێناوی كاری هاوبه‌شدا. هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه بووه بۆ به‌ره‌نگاری و به‌رگریكردن، شه‌هیدبوونی له لوتكه‌ی به‌ره‌نگاری و كاركرندا بۆ بونیادنانی عێراقێكی نوێ گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌و گیانه ئازا و متمانه به‌خۆیه.
تاوانباران ده‌یانویست كۆتایی به‌و متمانه و ویسته نیشتمانیه بهێنن، به‌ڵام نائومێدبوون. شه‌هیدبوونی ئه‌و پیاوانه په‌رۆشی هه‌ڵسانه‌وه و پێشكه‌وتن له ناخماندا به‌ره‌و پێشكه‌وتن گه‌شانده‌وه. ئه‌و شه‌هاده‌ته‌ی كه سه‌ماحه‌تی شه‌هید له مێژوییه‌كی درێژ و دێرین و له خێزانێكی ڕێزداری بۆی به‌جێهێشتین پاڵنه‌رێك بوو بۆ كاركردن له پێناوی بونیادنانی دواڕۆژێكی پڕ له ئاشتی و ئازادی.
ئێمه وه‌ك عێراقییه‌كان به‌و شێوه‌یه هه‌ڵساینه‌وه بۆ به‌دیهێنانی دواڕۆژێكی باشتر بۆ عێراق و گه‌لی عێراق، ئێمه به‌و شێوه‌یه په‌ند و وانه‌مان له شه‌هاده‌تی ئه‌و وه‌رگرت.
مێژووی كوشتن و ترساندن و چه‌وساندنه‌وه ته‌نیا ویستی ئاشتی و ئازایه‌تی و ئازادی كۆتایی پێده‌هێنێت.
گه‌وره‌ترین وه‌فا بۆ ئه‌و شه‌هیده مه‌زنه و هه‌موو شه‌هیده‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه درێژه به ڕێبازه‌كه‌یان بده‌ین به‌بێ ماندووبوون له پێناوی ئاشتی و عێراقێكی دیموكرات.
له‌م یاده ئازاربه‌خش و ئیلهام به‌خشه‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌مان پێده‌كرێت دڵسۆزی ئه‌و یاده پیرۆزه و شه‌هیدانی عێراق و شه‌هیدانی تێكۆشان له دژی دیكتاتۆریه‌ت و پاڵه‌وانێتی به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر بین به‌و خوێنه‌ی ئه‌وان رشتیان خاك و شاره‌كان و گونده‌كانمان ئازاد كرد.
ئه‌و قاره‌مانێتیه‌ی كه سوپا و هێزه‌كانی پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و هۆز و تیره جیاوازه‌كان نواندیان له پێناوی ئازادی و شكۆمه‌ندیدا وام لێده‌كه‌ن به چه‌ند ده‌قێكی شیعری جواهیری كه هه‌میشه مام جه‌لال له یادی هاوڕێ و هاو ڕیبازه‌كه‌یدا ده‌یووت كۆتایی به ووته‌كانم بهێنم :
باقٍ وأعمارُ الطغاةِ قِصارُ
من سـِفر مجدِكَ عاطرٌ مَوّارُ
والمجدِ أن تهدي حياتَك كلَّها
للناسِ لا بَرَمٌ ولا إقتارُ
والمجدُ أن يحميك مجدُك وحده
في الناس.. لا شرطٌ ولا أنصارُ
والمجدُ إشعاعُ الضميرِ لضوئِه
تهفو القلوبُ وتَشخصُ الأبصارُ
والمجد جبارٌ على أعتابِه
تهوي الرؤوسُ .. ويسقط الجبارُ
ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره به‌سه‌ر شه‌هید و شه‌هیدانى عێراق ببارێت، سڵاو له شه‌هیده‌كانمان و په‌روه‌ردگار رێنیشانده‌ر و ویستى داینێ له پێناو ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌ى كه مه‌به‌ست لێیى ته‌واوكردنى ئه‌وه بوو كه شه‌هید و شه‌هیده‌كانى عێراق له پێناوى خه‌باتكردن ده‌ستیان پێكرد بۆ هێنانه دى عێراقێكى به‌هێز و پته‌و، عێراقى دیمو‌كراتى ئیتحادى كه خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى بكات و ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ چه‌سپاندنى ئارامی له ناوچه‌كه‌دا.
سڵاو ستایشى په‌روه‌رگارى به‌زه‌یى و پڕ خێرتان لێ بێت