بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، تەئكیدی كردەوە عێراق بەدەست تیرۆر و گەندەڵیەوە ناڵاندی، رۆڵەكانی عێراق بە یەكگرتویی و هەوڵی هەموو لایەك توانیان بەسەر تیرۆردا سەركەون.
حەلبوسی لە میانی وتەیەكی لە ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی پێویستە ئەمرۆ یەكریزبین بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی لەرێی یەكخستنی بۆچون و پرۆژەكانی نێوان دەسەڵاتەكان بۆ سەركەوتن بەسەریدا.