نێچیرڤان بارزانی: پاشەكەوتی مووچە لەم مانگەوە هەڵدەگیرێ

ناوخۆ
  • 8-03-2019, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران لەبارەی هەڵگرتنی پاشكەوتی مووچە رایگەیاند: " بڕیاری پاشكەوتی مووچە لەم مانگەوە لە هەرێمی كوردستاندا هەڵدەگیرێت ".
    ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی  بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی كۆی داهات و خەرجییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پرسی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كرا. دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا  نێچیرڤان بارزانی بڕیارەكانی لەبارەی هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچە راگەیاند.
    وتیشی: " ئێمە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان هەبوو، تایبەت بوو بە بابەتی پاشكەوتی مووچە لە هەرێمی كوردستاندا، خۆشحاڵم بەوەی كە رایبگەیێنم لەم مانگەوە بڕیاری پاشكەوتی مووچە لە هەرێمی كوردستاندا هەڵدەگیرێت و مووچە وەكو خۆی بە تەواوەتی دابەشدەكرێت لەم مانگەوە بەبێ پاشەكەوت".