بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ یەكشەممە، تەئكیدی كردەوە كێشەی فەلەستین بە كێشەیەكی سەرەكی دەمێنێتەوە، بەرگریش لە مافی گەلی فەلەستین دەكەین.
عەبدولمەهدی لە كۆنگرەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین لە بەغداد، ڕایگەیاند عێراق ئامادەیی بەهێزی لەناوچەكەدا هەیە و دەتوانێت هاوكاربێت بۆ بەدیهێنانی داواكاریەكانی گەلی فەلەستین.
لەبەرامبەردا مەحمود عەباس ستایشی دەستكەوتەكانی عێراقی كرد لە سەركەوتن و پارستنی یەكێتی خاك و گەلەكەی و وتیشی: پلانی ئاشتی ئەمریكیمان رەتكردەوە دوای ئەوەی دانی بە دوقدسدا نا وەك پایتەختی ئیسرائیل.