بەغداد – ا ه ع
دادوەر فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی و وەفدی هاورێی.
لە بەیاننامەیەكی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری هاتووە:" دادوەر فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی كرد لە مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی و وەفدی هاورێی و تاوتوێی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد".