حەلبوسی: پەرلەمان لێژنەیەك پێكدەهێنبَت بۆ بەدواچونی رفێنراوان بە شێوەیەكی گشتی و ئێزیدیەكان بە تایبەتی

ناوخۆ
  • 27-02-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو تاوانە قێزەونەی كە ئاشكرابوو لەمیانی دۆزینەوەی گۆرێكی بەكۆمەڵ كە سەری پێنج ژنی پێكهاتەی ئێزیدی تیا دۆزراوەتەوە لە ناوچەی باغوزی سوریا.
    بەرێزیان ڕایگەیاند: دوچاری خەم و پەژارەیەكی زۆربووین لەبەردەم ئەو تاوانە تیرۆریستیە قێزەونە كە دەرحەق بەكەسوكارمان لە ئێزیدیەكان لەسەر دەستی خەوارجی سەدە ئەنجامدراوە؛ لەئەنجانی زوڵمی توندڕوی، ئاماژەی بەوەش كرد ئیسلام بێبەرییە لەو كردەوانەی داعش، و دینی خۆشەویستی و لێبوردەیی و برایەتی و پێكەوەژیانە و باروەشی كردوەتەوە بۆ موسڵمان و ئێزیدییەكان.
    وتیشی لە كاتێكدا خەم و پەژارەی خۆمان ڕادەگەیەنین و ئیدانەی ئەو ناوانە قێزەونە دەكەین كە درێژكراوەی زنجیرەیەك تاوانە دەرحەق بە پێكهاتەی ئێزیدی، تەئكید دەكەینەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران بەرۆڵی خۆی هەڵدەستێت لە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ كاركردن لەگەڵ كاردانەوەكانی ئەو كارەساتە مرۆییە لەپێناو كردنەوەی دۆسیەی ئێزیدیەكان و ئەوەی گونجاوە لەگەڵ ئاستی كارەساتەكە.